زارى کرمانجى-سۆران:
بەپێى قسەى بەرپرسانى وەزارەتى خوێندنى باڵا، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی دهرماڵەى قوتابییان دەکرێتەوە.
د. توانا نه‌جه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رایگەیاند: “دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیاری بۆ دەرچووە و بەردەوام دەبێت، ئەویش بەپێی ئەو پارە کاشەی لە هەر شوێنێک بەردەست بێت دابەش دەکرێت.”
ئاماژەی بەوەش کردووە، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌كانی وەزارەتی دارایی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن شایسته داراییه‌كانی سه‌رجه‌م قوتابییان دابه‌ش بكه‌ن، هەروەها شایسته‌ی دارایی هیچ مانگێكی قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان نافه‌وتێت.”
دەرماڵەی قوتابییانی ناو شار مانگانه 40 هه‌زار دینارە و قوتابییانی ده‌ره‌وه‌ی شارەكانیش مانگانه 60 هه‌زار دیناریان پێ ده‌درێت.
مانگانه زیاتر له 113 هه‌زار قوتابیی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تەواوی هەرێمی كوردستان لە بڕیاری پێدانی دەرماڵە سوودمەند دەبن.