زارى کرمانجى-سۆران:
بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ كەمێك زیادبوونی خێرایی با ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان لەگەڵ ئەگەری كەمێك بەفربارین لەكاتەكانی شەودا .
سەبارەت بە کەشی سبەینێ پێنجشەممە، بە گوێرەی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی بەیانی زوودا باران بارین لەسەر زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، سنووری پارێزگای دهۆك هەندێک كات باران بارین بەلێزمە دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكان بەگشتی ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت، لەكاتی باران باریندا هەندێک كات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە زۆربەی لوتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارینی دەبێت، لە ئێوارەدا باران بارین كاریگەری كەم دەبێتەوە، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیكەی (1-3) پلەی سیلیزی.