زارى کرمانجى-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینى هەولێر، بۆ ماوەى دوو ڕۆژ ڕاهێنانەوە بۆ تیمەکانى مینلابەرى لە ئیدارەى سۆران ئەنجامدا.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر ڕایگەیاند ”رۆژی 4ى ئادارى 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی، لە ماوەى دوو ڕۆژدا راهێنانەوەى بۆ تیمەکانى مینلابەرى ئەنجامدا، بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنی کارو داڕشتنی میکانیزمی گونجاو ئامادەدەکران و رێنمایی پێویستیان پێدرا”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمەکانی مینلابەری لە سەرەتای مانگی ۳ی۲۰۲٤ بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێم دەست بەکاری پاکسازی دەکەنەوە.
لە کاتى ئەنجامدانى ڕاهێنانەکە، بەڕێوەبەرى گشتیى کاروبارى مین/ هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری چالاکییەکانی مینلابەری و بەرپرسی دڵنیایی جۆری بەڕێوەبەرایەتیەکە، بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لەسەر بەڕێوەچوونی راهێنانی ئامادەکاری بۆ دەستبەکاربوونەوەی تیمەکانی مینلابردن سەردانی تیمەکانی مینلابەریان کرد لە هۆڵی راهێنان، لەگەڵ سەرۆک تیمەکان و مینلابەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین هەولێر، کۆبوونەوە.