بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزن، حەزرەتی محەمەدولمستەفا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم دەرگای خێر و بەرەكەت و ڕەحمەت بە ڕووی گەلی كوردستان و گەلانی عێراق و ناوچەكە بكاتەوه و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە.
هەروەها لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەناو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.
والسلام علیكم ورحمە الله وبركاتە
مسعود بارزانی
8ی تشرینی یەكەمی 2022