زاری كرمانجی-دیانا
شەوی ڕابردوو ئاگر لەماڵی هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندی دێڵزیان سەربە ناحیەی دیانا كەوتەوە، بە هۆیەوە سەرجەم كەل و پەلەكانی سوتان و چوار ئەندامی خێزانەكەشی زامداربوونە.
رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگادار كراینەوە كەوا ماڵێك لە گوندی دێلزیان سەربە ناحیەی دیانا سۆران ئاگری گرتووە، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دیانا گەیشتنە شوێنی ڕووداو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ڕاپۆرتی تیمەكە ڕوداوەكە بەهۆی بێ ئاگابوون لە كردنەوەی دەمی غاز لە تەباغی ماڵەكە بووە، بەداخەوە جگەلە سووتانە گشت كەل و پەلەكانی ماڵەكە چوار ئەندامی خێزانەكەش زامدار بوون، یەكێك لەوانە ڕێژەی سووتانەكەی زیاتر لە 70% بووە.