زاری كرمانجی-سیدەكان:
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” دوێنێ سێشەممە ٥ی ئاداری۲٠۲٤، کە هاوکات بوو لەگەڵ یادی راپەڕینی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، جێگری سەرپەرشتیار حەکیم تێلی، قایمقامی قەزای سیدەکان ئێحسان چەلەبی و بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بەرپرسانی حکومی و حیزبی، ئەمنی و سەبازییەکان، ڕیش سپی و پیاوماقوڵانی دەڤەرەکە، بەردی بناغەی ئاوی خواردنەوەی ناحیەی کانیەڕە، (بەرمیزە) لە قەزای سیدەکان داندرا”
ئاماژەی بەوەشدا پڕۆژەكە گرنگ و ستراتیژییەو بە تەواوبوونی زیاتر لە ٥٠ گوندی سنووری ناحیەکە لێی سوودمەند دەبن، گوژمەی پڕۆژەکە زیاتر لە یەک ملیار دینارە.