ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا : پابەند دەبین بە پەیوەندییە دوو لایەنەكانمان

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێكی باڵای سەربازی وەزارەتەكە، بە سەردانێكی فەرمی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە شاندێكی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی فەریق ڕوكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە بە سەردانێكی فەرمی لە ئەمریكان، سەردانی سەنتەری ڕاهێنانی سەربازیی سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایان لە فۆرت مۆر لە ویلایەتی جۆرجیا كرد.
هاوكات كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لەسەر سەردانەكەی سەرۆكی ئەركان و شاندی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەمەریكا نووسیویەتی “ئەم ئاڵوگۆڕە هاوكار دەبێت لە هەوڵەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بە پیشەییكردنی هێزەكانی وەك بەشێك لە پرۆسەی چاكسازیی لە وەزارەتەكە.”
دەشڵێت “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام پابەندە بە پەیوەندییە دوو لایەنەكانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان.”

