محەممەد مەحموود- سۆران :
لە چوار چێوەی گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی رایدەگێنێت ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و حەوز، ئەنجامدەدرێن.
دکتۆر کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوای دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران ئەمڕۆ چوار شەممە لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران
بۆ یەکەمین جار نەشتەرگەری گۆڕینی جومگە (جومگەی ئەژنو و جۆمگەی حەوز )لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجام دەدرێن، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
ئەمڕۆش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کاتژمێر ١١:٣٠ وردەکاری زیاتر دەخرێنەروو.