زاری كرمانجی-دیانا
شەوی ڕابردوو بەهۆی غاز ئاگر لە ماڵی هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندی دێڵزیان سەربە ناحیەی دیانا كەوتەوە، بەهۆیەوە بەشێكی زۆری كەل و پەلەكانی ماڵەكەی سوتان و منداڵێكیشى زامداربوو.
سەرچاوەیەكی نزیك لە ڕووداوەكە بە زاری كرمانجی گووت ” شەوی ڕابردوو بەهۆی غاز ئاگر لە ماڵی هاووڵاتی (حەمەدئەمین جەوهەر حەمەدئەمین) دانیشتووی گوندی دێڵزیان سەربە ناحیەی دیانا كەوتەوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە”.
گووتیشی، بەهۆی ئەوەی خانووەكە دارو حەسیر بوو كۆنتڕۆلكردنی ئاگرەكە ئاستەم بوو، بەمەش جگەلە سووتانی زۆربەی كەل و پەلەكانی ماڵەكەی، منداڵێكیشی بەسووكی زامدار بوو بەشێكی جەستەی سووتاوە.