زاری كرمانجی سۆران:
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نه‌سیر مه‌مه‌دۆف باڵیۆزی ئازه‌ربایجان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا، دوایین ڕێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئازه‌ربایجان له هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانیی له‌نێوان ئازه‌ربایجان و عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌ڕوانن و باسیان له ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا ئازه‌رییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هاریكاری له بواری كولتووریدا كرد.