پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی:
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ڕایگەیاند ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 50 هەزار هاوسەرگیری ئەنجامدراوە و 14 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراوە.
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە 4ـی ئازاری 2024 ئاماری ساڵی ڕابردووی ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی بڵاو كردەوە، لە ئامارەكەدا هاتووە “ساڵی ڕابردوو 53 هەزار و 87 هاوسەرگیری كراوە، لە بەرامبەردا 14 هەزار و 312 جیابوونەوە هەبووە،” هەروەها “83 ژن ڕێیان داوە پیاوەكەیان ژنی دووەمی بهێنن”.
هاوکات بەپێی ئامارێکی دادگای بەرای سۆران، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 1173 پرۆسهى هاوسەرگیری ئەنجام دراوە و59 لە دەرەوەی دادگا بووە، هەروەها لە بارەی ڕێژەی جیا بوونەوەش بەپێی ئامارى دادگای بەرای سۆران 125 کەس خێزانەکەیان بە زارهكى تەڵاق داوە 117حاڵەتیش لە دادگا یەکلا کراونەتەوە.”