محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر ، سبەی چوارشەممە کۆڕبەندێکی زانستی سازدەکات ، تێیدا قسە لەسەر چەند تەوەرێک دەرکرێت.
لەم بارەیەوە دکتۆر تاڵب محەممەد شەریف، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە زاری کرمانجی راگەیاند ” رۆژی چوارشەممە ٦-٣-٢٠٢٤ لە هۆڵی پەیمانگەکەمان لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی، یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی زانستی لە ژێر ناوی (بارزان لە بەر خودان و خۆنەچەماندن، بۆ نیشتمان سازی، پەروەردەو فێرکردن ، ژینگە پارێزی و پێکەوەژیان، لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەدەچێت.