شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، حسێن سەفامەنێش، گۆرانیبێژی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبهر به مەرگی ژینا ئەمینی، هاوكارییەكانی لەگەڵ وەزارەتی ئەخڵاقی و كۆماری ئیسلامی ڕاگرتبوو، ڕۆژی پێنجشەممە بانگێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران كرا و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوه.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای دەستبەسەركردنی، سەفامەنێش تەنیا یەك پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ كچە 15 ساڵانەكەیدا هەبووە و هیچ زانیارییەك نییە كە لە كوێ دەستگیر كراوە.