زاری كرمانجی-سۆران:
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بڕیارێک بۆ بهرژهوهندی ئەو خوێندکار و قوتابیانە دهردهكات کە لەدەرەوەی وڵات دەخوێن.
دهقی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیارێک بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەرچوو کە لەدەرەوەی وڵات دەخوێن.
بە بڕیاری د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی؛ بەهۆی یادەکانی ئادار و جەژنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی رەمەزان، هەروەها بۆ بەسەربردنی کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابی و خوێندکارانەی بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەی وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (10/ 3/ 2024) تاکو (15/ 4/ 2024) بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.