763 هاوسەر بە هۆی ناپاكی و 239 یان لەبەر ژنهێنانی دووەم لە یەكتر جیابوونەتەوە
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ڕاگەیاند ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 50 هەزار هاوسەرگیری ئەنجامدراوە و 14 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراوە.
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 4ـى ئازاری 2024 ئاماری ساڵی ڕابردووى ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی بڵاو كردەوە، لە ئامارەكەدا هاتووە “ساڵی ڕابردوو 53 هەزار و 87 هاوسەرگیری كراوە، لە بەرامبەردا 14 هەزار و 312 جیابوونەوە هەبووە،” هەروەها “83 ژن ڕێیان داوە پیاوەكەیان ژنی دووەمی بهێنن.”
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان هۆكاری جیابوونەوەی هاوسەرانی لە ئامارەكەدا ئاشكرا كردووە، 1464 هاوسەر بە هۆی نەگونجان لەگەڵ یەكتر جیابوونەتەوە و 829 حاڵەت بە هۆی جیاوازی تەمەن و 763 بەهۆی ناپاكی و 535 نەزۆكی و 598 حاڵەت بە هۆی نەبوونی ماڵی جیا، 239 بە هۆی ژنهێنانی دووەم، 15 تووشبوون بە نەخۆشی، 522 بە هۆی هۆكاری كۆمەڵایەتی، 190 شیان بە هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری، هاوكات 557 هاوسەریش بە هۆی خراپ بهكارهێنانى تەكنۆلۆژیا لە یەكتر جیابوونەتەوە.








