مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
دەزگا ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ماوەیەكە لە ناوچە جیاوازەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستی كردووە بە ڕفاندن و بێسەروشوێن كردنی مێردمنداڵانی كورد، دواین ڕووداوی ڕفاندن (كەیوان ڕەحیم پوور) مێردمنداڵی كوردی تەمەن 19 ساڵانی خەڵكی دیواندەرە بوو لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعات.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان كردووەتە سەر گوندی كەلەكان ی سەر بە شاری دیواندەرە و كەیوان ڕەحیم پوور ی تەمەن 19 ساڵیان دەستەبەر كردووە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە، هێزەكانی ئیتلاعات ئەو مێردمنداڵەیان لە ماڵی خۆیان و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی یاسایی و بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر كردووە و ماوەی سێ ڕۆژە چارەنووسی نادیارە.
بە پێی ئامارەكانی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی نزیكەی 40 ڕۆژ زیاتر لە 13 مێردمنداڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێنراون و بێ سەروشوێنكراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە