زارى کرمانجى-ڕواندز:
لە گوندى ( کانى کەوان) ى سەر بە قەزاى ڕواندز، گورگ چۆتە ناو مێگەلە بزنێکى هاوولاتییەک و چەند سەرێکى مردار کردووە.
سەنگەر عەلى، شوانکارو خاوەنى ئەو مێگەڵە بزنە بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند ” شەوى ڕابردوو لە گوندى کانى کەوان، گورگ پەلامارى مێگەلە بزنى ئێمەى دا، بەو هۆیەوە 4 سەر بزنى مردار کردو 3 سەرى دیکەشى بریندار کرد”.
گووتیشى ” ئێستە لە ناوچەکە گورگ، ناوە ناوە بە شەو دەگەڕێت و پەلامارى مەڕو ماڵاتى هاووڵاتییان دەدات”.
لە ماوەى ڕابردوو لە سنوورى قەزاى ڕواندز، ڕەوە گورگێک پەلامارى مێگەڵە بزنى شوانکارێکى دا، زیاتر لە 15 سەر بزنى لەناوبردن.