زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
لە گوندەكانی سنووری قەزای مێرگەسۆر چەند پڕۆژەیەكی ئاو جێبەجێ دەكرێن، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە كێشەی كەمی ئاو لەو گوندانە چارە دەبێت.
مەجروم دینۆ میرزا، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر و دەوروبەری، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: لە سنووری قەزای مێرگەسۆر چەند پڕۆژەیەكی ئاو جێبەجێ دەكرێن، لەوانە پڕۆژەی ئاوی ئێنەمسید، كە چەند گوندێك لێی سوودمەند دەبن لەوانە گوندەكانی هاروونە، كەونە گوند، بریاوە، ڕەسوومەرا و بنەدەر.
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر و دەوروبەری، گوتیشی: تۆڕی ئاوی گوندی كونەمار و ئیسقەیلیا نۆژەن دەكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەیە پلان هەیە و دەرخستەشمان كردووە كە چەند حەوزێكی گەورە دروست بكەین، لەوانە لە گوندی بندەر، كە لە گوندەكانی كۆلەكا و دەشتەهێرت و گركال كێشەی ئاو هەیە، بە دروستكردنی ئەو حەوزە كێشەی ئاو لەو گوندانە نامێنێت.
مەجروم دینۆ میرزا، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر و دەوروبەری، دەشڵێ: داوامان كردووە لە گوندەكانی خۆشكان، ناومێرگان و خەلان، حەوز دروست بكرێن، ئەوەش لەبەر ئەوەیە ئەو حەوزانەی كە هەن بچووكن، ڕۆژبۆڕۆژیش ژمارەی دانیشتووانی ئەو گوندانە زیاتر دەبێت.