زارى کرمانجى:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و سبه‌ینێ ئاماژه به كه‌مێك نمه باران له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی باكوری پارێزگای سلێمانی و كه‌مێك به‌فربارین له‌زنجیره شاخاوییه سنورییه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌كات و شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره بروسكه ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه باران هه‌یه له هه‌ندێك ناوچه‌كانی باكوری پارێزگای سلێمانی و هه‌روه‌ها كه‌مێك به‌فر بارین له زنجیره شاخاویه سنوریه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.