زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بەرپرسانی ژینگە لە دەڤەری بارزان هاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكەنەوە، كە سبەی سێ شەممە 5ی مانگ تا 15ی 6 ڕاوە ماسی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
بەرپرسانی ژینگە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، هۆكاری قەدەغەكردنی ڕاوە ماسی بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسییە، چونكە وەرزی هێلكە كردن و زیادبوونە.
لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری نووسراوێكی گشتاندووە و پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستانی لە بڕیاری وەرزی قەدەخەی راوی ماسی ئاگاداركردووەتەوە.
هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، لە هەموو كاتەكانی ساڵدا راوكردنی ماسی بە كارەبا، ماددە ژەهراوییەكان، تەقەمەنییەكان و تۆڕی كون ورد قەدەخەیە، بۆیە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری تەواوی هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كە پابەندی بڕیارەكان بن و لەم ماوانەی دیاریكراون، كە بە وەرزی قەدەخەی راوكردن ناوبراوە سەرپێچی نەكەن.