كازم سەیاد، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەسەر لیستی شیعەكان، لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێیت” بە پاڵپشتی و هەماهەنگی هاوپەیمانە كوردەكانمان ماددەی 140 و قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێنینەوە”.
پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق كە لەسەر لیستی شیعەكان بوو، رایگەیاند پێویستە دادگای باڵای فیدراڵی كار لەسەر هەموار كردنەوەی دەستوور بكات و ماددەی ماددەی 140 نەهێلێت و هەوارەی هەرێمی كوردستانیش هەڵوەشێنێتەوە”.
كازم سەیادی، پەرلەمانتاری پێشووی شیعەكان لە چاوپێكەوتنیدا لە كەناڵی ئەلعەهدی سەر بە ئێران گووتی” هەنگاوی داهاتووی دادگای فیدراڵی عێراق، دەبێت دەستوور هەموار بكاتەوە و پێداچوونەوە بكات بە ماددەی 140 و فیدراڵییەت و قەوارەی هەرێمی كوردستان”.
كازم سەیادی زیاتر روونیدەكاتەوە ” مەبەستی لە هەموار كردنەوەی دەستوور نەهێشتنی ماددەی 140 و كیانی سیاسی هەرێمی كوردستانە و ئەویش بە پاڵپشتی و هەماهەنگی هاوپەیمانە كوردەكانمان بە ئیزنی خودا عێراق دەكەین بە یەكپارچە و یەكگرتوو و قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێنینەوە و جیاوازای ناهێڵین لە نێوان سلێمانی و سەماوە، هەروەها نابێت هەولێر لەپێش بەغداوە بێت، هەنگاوی داهاتوومان دەبێت دەسەڵاتمان بەسەر تەواوی پارێزگاكانی هەرێمدا هەبێت هەروەك چۆن دەسەڵاتمان بەسەر شارەكانی دیكەی عێراقدا هەیە”.