سارا رەحیم حەسەن
قۆناغی چوارەم بەشی مێژوو
بابەت :-شۆرشی شێخ سەعیدی پیران
لە ساڵی ١٩٢٥ لەماوەی خەریکبوونی بەریتانیا و فەڕەنسا و کۆمەڵەی گەلان بە کێشەی موسڵ و دیاریکردنی سنووری کۆماری تورکیای نوێ لەگەڵ ڕژێمی پاشایەتی عێراق دا، شۆرشێکی گەورەی نەتەوەی لە باکووری کوردستان لە هەرێمی دیاربەکر (ئامەد) و دەوروپشتی دا بە بەڕێوبەرایەتی شێخ سەعیدی پیران بۆ بەدی هێنانی مافەکانی گەلی کورد لەسەربەخۆیی و ئازادی، هەڵگیرسا لە گرینگترین ھۆکارەکانی ھەلگیرساندنی ئەم شۆرشە شۆڕشەکە مۆرکی نەتەواییانەی هەبوو، وەک پەچەکردارێک لەبەرامبەر سیاسەتی پڕ لە ستەم و زۆرداری کەمالییەکان دەرهەق بە گەلی کورد وەیاسای نوێی دەوڵەیی تورکیای کەمالی، تەنها دانی بە بوونی نەتەوەی تورک دادەنا لە تورکیا و سەرجەم نەتەوەکانی تریشی بە تورک دانابوو تەنانەت ناویان لە کورد نابوو تورکی چیایی. بەمجۆرە زمانی تورکی کرا بە زمانی فەرمی دەوڵەت و زمانی کوردی قەدەغە کرا سیاسەتی ڕاگواستن و دەربەدەرکردنی کورد لە سەر زەوی باب و باپیرانی بۆ خۆرئاوای ئەنادۆڵ وە ئەو گوشارە ئابووریەی کەمالییەکان لە کوردستان دا پیادەیان دەکرد، دەستیان بە پیتترین زەویە کشتوکاڵییەکانی کورد داگرت و دەیاندابە تورک، بەمجۆرە تا دەهات جوتیارانی کورد بێ زەوی و بێکار دەمانەوە سەکردە نیشتیمانیەکانی کورد لە ساڵی ١٩٢٤ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاریاندا لە ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا (٢١ی ئازاری ١٩٢٥) شۆرش دەستپێبکەن، بەڵام کاتێک هێزێکی کەمالییەکان لە مانگی شوبات دا بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی کوردستان گەیشتە پیران (بارەگای شێخ سەعید و شۆرشگێڕان)، لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان هەردوولا دەستی پێکرد و کوردەکان توانیان هێزەکەی تورک تێکبشکێنن. نەمجۆرە شۆرش پێش وادەی دیاریکراوی خۆی ڕاگەیەندرا و لە ماوەی دوو هەفتەدا چەندین شاری گەورەی باکووری کوردستان وەک (خەرپووت، دەرسیم دواتر شۆرشگێڕآن ڕوویانکردە ڕزگارکردنی شاری دیاربەکر و دوای شەڕێکی خوێناوی و کوژرانی ژمارەیەک لە هەردوولا، شارەکە ئازاد کرا. ئازادکردنی دیاربەکر وای لە ئەنجوومەنی گەورەی نیشتیمانی تورکیا کرد، کۆبوونەوەیەک سازبدەن بۆ چۆنێتی لە ناوبردنی شۆرش،عیسمەت پاشا ناسراو بە (عیسمەت ئینۆتۆ) کە دۆستێکی نزیک مستەفا کەمال بوو، لە جێگای فەتحی بەک کرا بە سەرۆک وەزیران، ئەویش هێزێکی تری مەشق پێکراوی چەکی تازەی خۆرئاوایی ناردە کوردستان، ئەم هێزە لە (٨) تیپ پێکهاتبوو، ژمارەی سەربازەکانی لە (٢٥) هەزار سەرباز زیاتر بوو، لەگەڵ هەشت فرۆکەی جەنگی. دوای چەندین شەڕ و ڕووبەڕووبونەوەی شۆرشگێڕانی کورد بەرامبەر لەشکری گەورەی تورک، سەرەنجام بنکەی شۆرشگێران لە (دارەخان) دەستی بەسەردا گیرا و شێخ سەعید و دکتۆر فوئاد و هاوڕێکانیان بە دیل گیران و هەرهەمان ساڵ (١٩٢٥) دوای دادگاییەکی ڕووکەش لە شاری دیاربەکر لە سێدارەدران وێرای ئەو هەموو ئامادەباشی ئەنجوومەنی تورکیا گرتییە بەر بۆ سەرکووتکردنی شۆرشەکە کەچی چەند هۆکارێکی تریش کە پەیوەندی بە کورد خۆیەوە هەبوون لەوانە شۆرش بەر لەوادەی دیاریکراوی خۆی بەرپابوو بەمەش بەرنامە و پلانی شۆرشەکە تێکچوو.زۆربەی سەرکردە سەربازییە کوردەکان، بەر لە هەڵگیرسانی شۆرش لەلایەن کەمالییەکانەوە دەستگیرکران زۆربەی ئەوانەی سەرکردایەتی شۆرشەکەیان دەکرد، شارەزاییەکی ئەوتۆیان لە هونەری شەڕ و نهێنییەکانی شۆرش و نەخشەدانانی ڕزگارکردنی شارە گەورەکان و چۆنێتی بەڕێوەبردنی ئەو شارانەدا نەبوو. خیانەتی چەند سەرۆک عەشیرەتێک و پەیوەندی کردنیان بە کەمالییەکانەوە،وتارەکەی منیش سەبارەت بەم شۆرشە کۆتای ھات بە ھیوام ببێتە سوود بۆ ھەموو لایەک