شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، ئاماژە بە چەند حاڵەتێك دەكات كە پێویستە گرێی گۆشتی زراو (پۆلیپ) نەشتەرگەری بۆ بكرێت.
د.هێمن مەحموود، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی، دەڵێت” بۆ چارەسەركردنی گرێی لابردنی تۆرەكەی زراو، مەرج نییە لە هەموو حاڵەتاكان پێویستی بە نەشتەرگەری بێت، تەنها لەم حاڵەتانەدا پێویستی بە نەشتەرگەرییە، لەوانەش:
-ئەگەر گرێیەكە یەك سانتیم واتە 10 ملیم یان زیاتر بێت.
-جگە لە گرێیەكە بەردی زراویشی هەبێت.
-لەو حاڵەتانەی كە ئازار و ناڕەحەتی دروست بكات، بەڵام لەم حاڵەتەدا گرێیەكە هەرچەندیش بێت پێویستە نەشتەرگەری بۆ بكرێت.
-ئەگەر كەسانی دیكەی ئەندامانی خێزان یاخو كەسێكی نزیكی تووشی شێرپەنجەی زراو بوبێت.
- لەو خاڵەتەی كە قەبارەی گرێیەكە بە ماوەیەكی كەم زیاد بكات.