وەرزش ـ زاری کرمانجی:
یانەی دهۆك، بەشدار لەخولی نایابی عێراق، چوونە ژوورەوە یاریگاكهی دهكات بە پارە و نرخەکەشی بهرزە.
یانەی دهۆک، لەپێگەی فەرمی خۆی دووپاتیکردوەتەوە کە بۆیارییەکانی وەرزی نوێ، و بەدیاریکراوی یاریی یەکەمی یانەکە لەخولی نایاب دژی یانە شورتە شێوازی دانانی شوێنەکانی بڵاوکردەوە، و نرخی بلیتەکانی دیاریکردووە.
بەگوێرەی دابەشکردنەکە بێت، شوێنی هاندەرانی تیپی بهرانبهر، و خێزان بەخۆڕاییە.
هاوکات شوێنی ئاسایی 3 هەزار دینار، شوێنی ڤی ئای پی 50 هەزار دینار، شوێنی ڤی ڤی ئای پی 150 هەزار دینارە.
دوای کاردانەوە و ناڕەزایی هاندەران، پێگەی فەرمی یانەکە ناچاری روونکردنەوە بوون، و ئاماژەیان بەوەدا کە هاتنە ژوورەوەی یاریگە تەنها لەدەرگای ژمارە 1 بەپارە دەبێت.
لەروونکردنەوەکەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە هاتنە ژوورەوە لەدەرگاکانی (2-3-4-5-6-7-8-9-10) بەخۆڕاییە، و تەنێ دهرگای ژماره (1) بەپارەدەبێت، ئەو بڕەش بۆ چاککردنەوەی کەم و کوڕییەکان و خاوێنکردنەوەی یاریگە دەبێت.