زاری كرمانجی :
یاردەدەری سەرۆك وەزیرانی كوردستان، رایدەگەینێت، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری كوردستان لیستی تەواوی موچەخۆرانی كوردستان رەوانەی بەغدا دەكرێت بە مەبەستی رەوانە كردنی موچەی فەرمانبەران .
رێباز حەملان یاردەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:” پێویستە خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەوە باش بزانێت كە بە غدا نییەتی نییە هەرێمی كوردستان بمێنێت تا موچەی فەرمانبەرانی دابین بكات، هەر رۆژە و بیانووێك دەگرێت ئەگەرنا ئێمە دەپرسین هێزێكی وەك حەشدی شەعبی لیستی موچەی هەیە تا وردبینی بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی كوردستان بكەن.
زیاتر گووتی:” لیستی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان ئامادەكراون و ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا رەوانەیان دەكرێت، ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی شەش مانگ زیاترە لەلایەن چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی كورستان بە هاوبەشی وردبینی و پێداچوونەوە بۆ لیستی موچەی فەرمانبەران كراوە و هەموویان خراوەتەوە بەردەست.
یاردەدەری سەرۆك وەزیرانی كوردستان، دەشڵێت:” بەغدا هەر رۆژە و بیانوێك بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت، هەر رۆژە و بەربەستێك دەدۆزنەوە بۆ دواخستنی موچەی فەرمانبەران، دەیانەوێت دۆخێكی نائارام بۆ موچەخۆرانی كوردستان دروست دەكەن، ئەگەرنا لیستیشیان بە دەست بگات بیانوێكی دیكە دەدۆزنەوە”.