زاری کرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئاداری 2024، سەرۆکی گروپی شاخەوانی کۆدۆ لە هەولێر، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
جەبار کەریم، سەرۆکی گروپی شاخەوانی پاشای گەورە لە ڕواندز بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ ( شێرزاد حەداد ) سەرۆکی گروپی شاخەوانی کۆدۆ لە هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد”.
گووتیشی ” ناوبراو ماوەیەکی زۆرە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی موخ و خوێن بووە، بەو هۆیەوە کۆچی دوایی کرد”.