زاری كرمانجی – سۆران :
كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری تیكاب لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە كاتی كۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران شەهید كرا.
بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 2ی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی ئاداری 2024، هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی (عەلی زەرغامی) تەمەن 52 ساڵ كردووەو شەهید كراوە.
عەلی زەرغامی، خەڵكی گوندی ساریباغی سەر بە شاری تیكاب و دانیشتووی شاری سەقز بووە، هەروەها خێزاندار بوو و باوكی سێ منداڵ بووە.