محەممەد مەحموود – سۆران :
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣-٣-٢٠٢٤ ، لە کەمپەسی زانکۆی سۆران لە دێڵزیان بە بەشداری چەندین ناوەندی کتێب و سەرچاوەی جۆراو جۆر، سێیەمین پێشانگای ساڵانەی کتێب لە زانکۆی سۆران كرایەوە.
لەم بارەیەوە ڕێبەر عەبدولغەفار، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ یەکشەممە سێیەمین پێشانگای ساڵانەی کتێب لە زانکۆی سۆران بە بەشداری ٢٠ دەزگا لە هەولێر و سلێمانی كرایهوه جۆرهها كتێب لەخۆدەگرێت.
بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سۆران ، گوتیشی ” پێشانگاکە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەزاران کتێب لە بواری جیاجیا لەخۆ دەگرێت، دەخرێنە بەرچاوی خوێنەران، جگەلەوەش داشکانێکی بەرچاو بۆ نرخی کتێبەکان دەکرێت و رۆژانەش لە کاتژمێر: ۹ـی سەرلەبەیانی تا ٥ـی ئێوارە کراوە دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد” کتێبەکان بە زمانەکانی ، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزین چەندەها ناونیشانی تێدایە، هەموو کەسێک دەتوانێ لەو پێشانگایە بەشداربێت، پەیوەست نییە تەنها بۆ قوتابییانی زانکۆ.
