بەبۆنەی ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەر ئیسلام حەزرەتی موحەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان وعێراق و جیهان دەكەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێكی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەكانی ئایین و قووڵكردنەوەی كولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان