زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە ” لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی، ڕۆژی یەکشەممە، ۳ـی ئاداری ۲۰۲٤، بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانستی زانکۆی سۆران، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆڕکشۆپێک بە ناوونیشانی” Kidney Health For All” بۆ کەسانی پسپۆڕ لە بواری دیاریکراودا.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” تاقیگەی بایۆژین بەشداری وۆڕکشۆپەکە دەکات و پشکنینەکانی گورچیلە بەبێ بەرامبەر ئەنجام دەدات. دواتر، ئەو کەسانەی پشکنین ئەنجام دەدەن، دەتوانن دکتۆری پسپۆڕ کە بەشدارە لە وۆڕکشۆپەکە ببینن بۆ زانینی بارودۆخی تەندروستی گورچیلەکانیان. هەروەها، تاقیگەی بایۆژین جگە لەو پشکنینانەی بەبێ بەرامبەر بۆ گورچیلە ئەنجامیان دەدات، داشکانی ٥٠٪ بۆ هەموو پشکنینەکانی کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” دوای تەواوبوونی وۆڕکشۆپەکە تاکو کاتژمێر ۸ـی شەو دەتوانن سەردانی تاقیگەی ناوبراو بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان.