پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران بەهای زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە دوێنێ دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و بەبەراورد بە کۆتای هەفتەی ڕابردووش نزیکەی پازدە هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک دابەزیووە، هاوكات یەك ئۆنسەی زێڕیش بە 2083 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 512 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 469 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 448 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 384 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .