زاری كرمانجی –سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و جه‌ختیان لە گرنگی برەودان بە پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مه‌سروری بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جەیمس كلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا.
لە پەیوەندییەکەدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
له‌لایه‌ن خۆهیوه، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی خەڵکی بێ‌تاوان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی.
هه‌روه‌ها هەردوولا جەختیان لە گرنگی برەودان بە پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و به‌ریتانیا كردەوە، هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان.