زاری كرمانجی-خەلیفان
لە لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، دەستكرا بە چاككردنەوەی ڕێگای چەند گوندێكی قەزای خەلیفان.
بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە ” لەبەردەوامی كارو چالاكییەكانی تیمەكانمان دەستمان كردووە بە چاككردنەوەی چەند شوێنێكی تێكچوو ڕێگای گوندەكانی ( بەوركا- كونەسیخوڕ – ساوە ) لە قەزای خەلیفان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” تیمەكانمان بەردەوام دەبن لەسەر چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكانی ڕێگاكانی دەرەوەی شارو شارۆچكەو گوندو ناوچەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخی سۆران، لەپێناو خزمەت كردنی زیاتر بە هاووڵاتییان.