زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، رایدەگەینێت، پێشتر وەزارەتی ئەوقاف بە نوسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست لە دژی ئەو كەسانەی كە لە رێگەی ئاینەوە كاری نایاسایی و سیحر و جادوو دەكەن.
د . پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەو كەسانەی ئەو كارانە دەكەن لە ژێر هەر ناوێك بێت بەپێی ئەو رێنمایەی وەزارەتی ناوخۆ دەری كردووە، لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ دەكرێت كە فێڵ لە خەڵكی دەكەن.
دووپاتی كردەوە، ئەوەی لە رێگەی ئاینەوە فێڵ لەخەلكی دەكەن هۆكاری تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگە و هۆكاری سەرەكیین بۆ لێكجیابوونەوەی هاوسەران.