نوێنەری ئەمریكا، لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، رایدەگەیەنێت، ئەمریكا پلانی كشانەوەی لە عێراقدا نییە.
ئەیان مەكاری، نوێنەری ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە كەناڵی حوڕەی عێراق رایگەیاند ” بۆ ئێستا هیچ پلانێك نییە بۆ كشانەوەی ئەمەریكا لە عێراق”.
ئەو بەرپرسەی ئەمریكا گووتیشی” هەوڵەكان بۆ ڕازیكردنی عێراق لەسەرمانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە بەردەوامە.”
ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا لە عێراق، دوو هەزار و 500 سەربازە و بۆ ڕووبەربوونەوەی داعش لە عێراقن.