پشتیوان كەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكارانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لە سنووری ئیدارەی سۆران هەشت هەزار كرێكار هەن، لەم ڕێژەیە تەنیا حەوت كرێكار خانەنشین كراون، بەپێی خزمەتەكەیان مانگانە مووچەیان پێدەدرێت.
هەژار یونس، بەڕێوەبەری دەستەبەری كۆمەڵایەتی، هێمای بۆ ئەوەشكرد: بەپێی یاسا نابێت كرێكاران مووچەیان مانگانە لە 350 هەزار كەمتر بێت، لە سنووری ئیدارەی سۆران لە كۆی هەشت هەزار كرێكار ڕێژەی %10 بۆ %11 ئافرەتن، هەروەها ئەو كرێكارانەشی كە خانەنشینن لە كۆی حەفت كرێكار یەك كرێكار ئافرەتە، بەپێی خزمەتی كاریان مانگانە مووچە وەردەگرن.