زاری كرمانجی-چۆمان
بەهۆی سەرەنج ڕاكێشی و هەڵكەوتەی ناوچەكە لە هەرچوار وەرزەكانی ساڵ، گەشتیاران ڕوو لە دەڤەری باڵەكایەتی دەكەن، ئەمەش وایكردووە چەندین پڕۆژەی گەشتیاری لە ناوچەكە بكرێنەوەو هەلی كار بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە بڕەخسێت.
لەمبارەیەوە هەڵكورد محەمەد ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” بەهۆی سەرەنج ڕاكێشی و هەڵكەوتەی ناوچەكە لە هەرچوار وەرزەكانی ساڵ، گەشتیاران ڕوو لە دەڤەری باڵەكایەتی دەكەن، ئەوەش وایكردووە كە بەشێك لە دانیشتووانی دەڤەرەكە پەنا ببەنە بەر پڕۆژەی گەشتیاری لەم ڕێگەیەشدا چەندین گەنجی دەڤەرەكە هەلی كاریان بۆ بڕِەخسێت و لەم شوێنانە كاربكەن”.
گووتیشی: ” ساڵ بەساڵ پڕۆژەو شوێنی گەشتیاری زیاتر لە سنووری قەزای چۆمان دەكرێنەوە، بەمەش جمووجۆڵی گەشتیاری لە سنوورەكەمان ڕوو لەگەشەكردندایە.