پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران بەهای زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هەر مسقاڵێک زێڕ بڕی دە هەزار دینار رووی لەبەرز بوونەوە کردووە، هاوكات یەك ئۆنسەی زێڕیش بە 2083 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 514 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 471 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 450 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 386 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .