مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند ” ئەمساڵ ساڵی گۆڕانكارییەكان دەبێت”.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانەی سەردانە فەرمییەكەی بۆ ئەمریكا لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە گەورە بەرپرسانی ئەمریكا و كۆنگرێسمانان و بڕیار بەدەستانی ئەمریكا كۆبوویەوە.
لەم چوارچێوەیەش لەگەڵ براین نلسن بریكاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆبوویەوە و دوای كۆبوونەوەكە گووتی ” ئەمساڵ ساڵی گۆڕانكارییەكان دەبێت و خەڵكی ئێمە لە هەرێمی كوردستان زوو كاریگەرییەكانی دەبینن”.