زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وه‌زیری به‌رگریی توركیا کۆبووەوە و جەختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کردەوە.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 2ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتالیا و له‌گه‌ڵ یاشار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی توركیا کۆبووەو، دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریان تاوتوێ كرد.
هەر لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاڵۆزییه‌کان، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی هه‌ینی 2024/3/1 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌شداریکردن له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا سه‌ردانی توركیای کرد.