زارى کرمانجى:
بزووتنه‌وه‌ی حه*ما*سی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیله‌وه، 7 بارمته‌ی ئیسرائیلی كوژراون.
بزووتنه‌وه‌ی حه*ما*س له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه 7 بارمته كه له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، له ئه‌نجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كوژراون.
حه*ما*س ده‌ڵێت: “ئێمه دڵنیایی ده‌ده‌ین به‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و بارمتانه‌ی له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كوژراون، زیاد له 70 بارمته‌یه”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه “ئێمه به درێژایی كات، په‌رۆشی پاراستنی ژیانی بارمته‌كان بووین، به‌ڵام ئه‌وه روونه سه‌ركردایه‌تی ئیسرائیل، به مه‌به‌ست و به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، دیله‌كانی خۆی ده‌كوژێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌م دۆسێیه رزگار بكات”.
بزووتنه‌وه‌كه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “ئێمه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و نرخه‌ی له به‌رامبه‌ر 5 یان 10 بارمته به زیندوویی وه‌رمان ده‌گرت، هه‌مان ئه‌و نرخه بوو كه به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م بارمته‌كان وه‌رمان ده‌گرت، ئه‌گه‌ر له بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل نهكوژرانایه”. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه روون نه‌بووه‌ته‌وه كه بارمته‌كان كه‌ی كوژراون.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت جارێ زووه قسه له‌وه بكرێت، حكومه‌ته‌كه‌ی به‌م نزیكانه، بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، له‌گه‌ڵ حه*ما*س گه‌یشتووه به لێكتێگه‌یشتن.
ناتانیاهۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئامانجی دانوستانه‌كان، بریتییه له به‌خشینی كاتی پێویست به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنی یهكلایكهرهوه.