”کردنەوەى ڕێگەى نێوان ئیدارەى سۆران و ڕاپەڕین بۆ بوژانەوى گەشتیاریى گرینگە”
زارى کرمانجى-ڕواندز:
بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى ڕواندز ڕایگەیاند :”کردنەوەى ڕێگەى نێوان ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، لە سنوورى قەزاى ڕواندز بۆ ئیدارەى ڕاپەڕین، لە کارە سەرەکییەکانمان دەبێت”.
پارێز یوسف سۆفى عەلى، بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى ڕواندز لە دیمانەیەکى زارى کرمانجى گووتى: ”هەولێکى جیدى هەیە، بۆ کردنەوەى رێگەى نێوان ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، لە سنوورى قەزاى ڕواندز بۆ ئیدارەى ڕاپەڕین، ئەوە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانمان دەبێت، بەم نزیکانە دەرخستەى بۆ دەکەین و پلانى بۆ دادەنێین، هەرچەندە بەهۆى بوونى چەکدارانى پە*کە*کە کێشەى ئەمنى لە ناوچەکە هەیە”.
هەروەها گووتیشى: ” کردنەوەى ئەو ڕێگەیە زۆر گرینگەو لە ڕووى گەشتیارییەوە ڕواندزو ناوچەکە بە گشتى بوژانەوەیەکى باش بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەها لەم مانگە کە زۆربەى بۆنەکانى تێدایە، پڕۆژەو چالاکیمان دەبێت”.