زاری كرمانجی – هەولێر:
ئهمڕۆ پێنجشهم له وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار گفتوگۆ كرا لهسهر پلانی پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار كە لەلایهن ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیرابوو و دواتر پەسەند كرا و ئیستا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، سەردانی دەستەی گەشتوگوزاری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەران و سەرۆك بەشەكانی دەستەی گەشتوگوزار، گفتوگۆیان لەبارەی جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار كرد كە پێشتر لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پلانەكە وەرگیرا و دواتر پەسەند كرا و ئیستا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی دەستە باسی لە کار و چالاکییەکانی دەستە و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پلانی 8 ساڵەی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و ئاستەنگ و بەربەستەکان کرد، هەروەها ڕۆڵی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەرز نرخاند بۆ ئەو هەوڵانەی کە دەیدات سەبارەت بە بوژانەوەی سێکتەری گەشتوگوزار.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، تیشكی خستە سەر گرینگیی پەسەندكردنی یاسای گەشتوگوزار و ئاماژەی بەوە كرد یاسای گەشتوگوزار نیشانەی بایەخدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بەو سێكتەرە كە دەیەوێت بەپێی پلانی نوێ پەرە بە گەشتوگوزار بدات، هاوكات ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكی دەربڕی لەپێناو جێبەجێكردنی پلانەكە و باشتركردنی سێكتەرەكە بە گشتی.
لە تەوەرێكی تردا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای بەدواداچوونی بۆ ئیشوكارەكانی دەستەی گەشتوگوزار، هاوكات ڕایسپاردن بۆ جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدانی گەشتوگوزار و جەختیشی لەسەر چارەسەركردنی كەموكوڕی و كەمكردنەوەی ڕۆتین و باشتر ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و بایەخدانی زیاتر بە كەرتی گەشتوگوزار وەك سەرچاوەیەكی گرینگی داهات كردەوە بۆ ئەوەی ئەو كەرتە ببێتە سەرچاوەیەكی گرینگی داهات لە هەرێمی كوردستان.