زارى کرمانجى-ڕواندز:
ئەمڕۆ شەممە 2ـى ئادارى 2024، فەرمانبەرانى بەنکە حکوومییەکان خەریکى ئامادەکردنى لیستى مووچەى فەرمانبەرانن و داوایان لێکراوە، بە پەلە ڕەوانەى وەزارەتى دارایى بکرێت.
هۆشمەند ڕەسوڵ، بەڕێوەبەرى بەنکى ڕواندز، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” هەر چەندە ئەمڕۆ پشووە بەڵام ئێستە فەرمانبەرانمان لە دەوامن بۆ ئامادەکردنى لیستى مووچەى فەرمانبەران، چونکە داواکراوە ئەمڕۆ پیش کاتژمێر 12ى نیوەڕۆ بە ئیمێل لیستەکە بگاتە وەزارەتى دارایى”.
هەروەها گووتیشى: ” ئەو لیستەى ئەمجارە داواکراوە، جیاوازە لە لیستەکانى پێشوو، چونکە دەبێت هەموو بڕگەکان بە زمانى عەرەبى وەڵام بدرێنەوە، هەروەها لە لیستەکە داواى زانیارى زیاتر کراوە”.