ماوەی سێ رۆژە كادیرێكی پارتی كە بەرپرسی رێكخراویشە لە لایەن چەكدارانی پەكەكەوە دەستگیر كراوە.
خالید مارەدویی، 3 رۆژ بەر لە ئێستا لە لایەن چەكدارانی پەكەكەوە دەستگیر دەكرێت و تا ئێستا هەواڵی نەزانراوە.
كەسێك نزیك لەو كادیرە بە زاری كرمانجی گووت ” ماڵی خالید لە ژاراوەیە و بەرپرسی رێكخراوی سەنگەسەری پارتییە، ماوەی سێ رۆژە لە لایەن چەكدارانی پەكەكەوە دەستگیر كراوە و بێ سەرو شوێنە.”.
زیاتر گووتی ” چەندینجار هەوڵمانداوە سۆراخی بزانین، بەڵام نە زانیارییمان پێ دەدەن، نە رێگە دەدەن بیبینین”.