زاری كرمانجی-سۆران:
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمه‌رگه لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەکاتی گەشت و سەیراندا تەقەکردن لەو شوێنانەی نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگەن قەدەخەیە.
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ 01ـی ئاداری 2023 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی به‌هار هاووڵاتییان روو له ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چووخ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی دیکە دەکەن كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگە. بۆیە بۆ پاراستنی گیانی هەموو لایەک چەند خاڵێک دەخەنەڕوو.
دەقی خاڵەکان ئەمانەی خوارەوەن:
- به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تهقەكردن قەدەخەیە، به‌تایبه‌ت له‌و سنوورانه‌ی نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
- بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته سه‌یرانكار له سنووری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌وێته‌وه.
- ده‌بێت هه‌موومان به یه‌كه‌وه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین، بۆیه بڕینی دار و راوكردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌خەیە.
- پێویسته هاووڵاتییان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن، كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م ئه‌ركی نیشتیمانییه‌دا و شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان بجێنههێڵن.
- پاراستنی پاك‌و خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و رووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه، بۆیه ده‌بێت بیانپارێزین.