زاری كرمانجی-سۆران:
شارەزایەكی كەشناسی، ئاشكرای كرد: شەپۆڵێكی خۆڵبارین بەڕێوەیە و سبەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە.
واسیق سەلامی، شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لە رۆژی یەكشەممە كە دەكاتە بەیانی شەپۆڵێكی خۆڵبارین دەگاتە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
راشیگەیاند: شەپۆڵە خۆڵبارینەكە بەچڕی زیاتر ناوچەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و فوڕاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ خۆڵبارینەكە، پلەكانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە.