زاری كرمانجی -هەولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایده‌كات، بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ دابه‌شكردنی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه و بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیشی، لەسەر هێڵ دەبن.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با:
هاوبەشانی کارەبا ئاگاداردەکەینەوە، پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (2022/10/7) تا (2022/10/9) لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێدەکرێت.
بەم هۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا، لەسەر هێڵ دەبێت.