رێبوار ئێدلبی
قوتابی بەشی كۆمپیۆتەر
پرسیاری زۆر دەكرێت لەبارەی ئەوەی ئایا بەشی ئایتی باشترە یان زانستی كۆمپیوتەر.؟
جیاوازیەكان:
١. زانستی كۆمپیوتەر قوڵترە لە ئایتی.
٢. زانستی كۆمپیتەر ئەگەر یەكەم بێت لە قۆناغی یەك بەرز ئەكرێیتەوە بۆ ئەندازیاری پرۆگرامسازی بەڵام ئایتی وانییە.
٣. كەسێك زانستی كۆمپیوتەری تەواو كردبێ ئەتوانێ وانە بە ئایتی بڵێتەوە، بەڵام ئایتی ناتوانێ وانە بە زانستی كۆمپیوتەر بڵێتەوە.
هەروەها بۆ دۆزینەوەی هەلی كار جیاوازی وایان نییە،، بچیتە هەر بەشێكی كۆمپیوتەر ٪٩٠ ئەكەوێتە سەر خۆت، چەند هەوڵ ئەدەیت چەند فێرئەبی لەدەرەوەی زانكۆ و پەیمانگە، چەند پڕۆژە دروست ئەكەیت، هەرچەند ئاستی زانستی و كرداریت باشتر بێ لە بوارەكە هەلی كار بۆ تۆ زیاترە”.