مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل بە بەشداری 120 كۆمپانیای جیهانی لە هەولێر دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـى شوبات، لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، (9) مين پێشانگای نێو دەوڵەتیی ئۆتۆمبێل كرایەوە.
لە پێشانگاكەدا 120 كۆمپانیا و 200 براند بەشدارییان كردووە و وڵاتی چین بە 60 كۆمپانیا لە ڕێزی پێشەوەی ژمارەی ئەو كۆمپانیانه دێت كە بەشدارییان كردووە.
پێشانگایەكە لە كاتژمێر 11 پێش نیوەڕۆ تا حەوتی ئێوارە كراوەیە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بە دەییان ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و سەدان پارچەی یەدەگ و هەزاران پێداویستی ئۆتۆمبێل نمایش كراون.